Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 11:37

ترامپ: ئەوەی لەگەڵ ئێران هەمانە تەنها بۆ 2 مانگە

کوردستان TV
100%


دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە لێدوانێکی نوێ و هەستیاردا پەردەی لەسەر سروشتی لێکتێگەیشتنەکانی ئەمدواییەی نێوان واشنتن و تاران لادا و ڕایگەیاند، کە تا ئێستا خەڵک بە هەڵە لەم بابەتە تێگەیشتوو

ترامپ جەختی کردەوە: "ئەوەی لەگەڵ ئێران ئەنجاممان داوە ڕێککەوتن نییە، بەڵکو تەنها یاداشتێکی لێکتێگەیشتنە." ئاماژەی بەوەش دا کە ئەم یاداشتە تەنها بۆ ماوەی 2 مانگ کاری پێدەکرێت و وەک قۆناغێکی تاقیکردنەوە دەبێت بۆ لایەنی ئێرانی.

سەرۆکی ئەمریکا هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی تاران کرد و ڕایگەیاند: "ئەگەر لە ماوەی ئەم 2 مانگەدا کارەکان بە باشی بەڕێوە نەچن و بەپێی بەندەکان نەبێت، ئەوا شەڕ و پێکدادانەکان لە نێوان هەردوولا دەستپێدەکەنەوە."

ئەم لێدوانانەی ترامپ کەشوهەوای دانوستانەکانی گۆڕی، چونکە نیشانی دەدات واشنتن تەنها 60 ڕۆژ مۆڵەتی داوەتە تاران بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت کە بە کردەوە پابەندی بەڵێنەکانی دەبێت، بە پێچەوانەوە بژاردەی سەربازی دەگەڕێتەوە سەر مێزەکە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.