Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 11:09

وەزیری فەرمان بە چاکەی تاڵیبان: باشترین حکوومەتمان هەیە

Kurdistan Ahmed
100%

خالید حەنەفی، وەزیری فەرمان بە چاکە و ڕێگری لە خراپەی حکوومەتی تاڵیبان، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ژمارەیەک لە پیاوماقوڵانی هۆزەکان ڕایگەیاند، کە حکوومەتەکانی ڕابردووی ئەفغانستان سەرەڕای ئەوەی پاڵپشتییەکی نێودەوڵەتی بەهێزیان هەبوو، بەڵام نەیانتوانی بەردەوام بن و ڕووخان.

حەنەفی ئاماژەی بەوە کرد کە دەسەڵات و پۆست وەفای بۆ هیچ کام لە سەرۆکەکانی پێشووی ئەفغانستان نەبووە. ئەو وتی: "لە نور محەمەد تەرەکییەوە تا نەجیب و پاشان تا ئەشرەف غەنی، هیچ پۆست و مەقامێک بۆ کەس وەفادار نەبووە و نەمایەوە."

ناوبراو سیستەمی ئێستای تاڵیبانی بە سیستەمێکی "ئیلاهی" وەسف کرد و داوای لە خەڵک کرد یەکگرتوو بن بۆ بەهێزکردنی پایەکانی ئەم دەسەڵاتە.

جێگەی ئاماژەیە، خالید حەنەفی لە قسەکانیدا تەنها باسی ڕووخانی حکومەتە نەیارەکانی تاڵیبانی کرد و هیچ ئاماژەیەکی بە هۆکارەکانی ڕووخانی یەکەمین خولی دەسەڵاتی تاڵیبان لە ساڵی 2001 نەکرد.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.