Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 21:41

ترامپ ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە کە باس لە پێدانی 300 ملیار دۆلار بە ئێران دەکەن

Kurdistan Ahmed
100%

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا ئەو هەواڵ و ڕاپۆرتانەی ڕەتکردەوە کە باس لەوە دەکەن گوایە ئێران بڕی 300 ملیار دۆلار وەردەگرێت لە چوارچێوەی ئەو ڕێککەوتنە ئەتۆمییەی کە پێشنیار کراوە.

ترامپ لە لێدوانێکدا جەختی کردەوە کە ئەم بانگەشانە "دوورن لە ڕاستی" و هەموو ئەو دەنگۆیانەی بە ناڕاست وەسف کرد. ئاماژەی بەوەش دا کە پڕۆسەی گفتوگۆکان هێشتا بەردەوامە و دانوستانەکان نەگەیشتوونەتە قۆناغی کۆتایی و هیچ بڕیارێکی بنبڕ لەو بارەیەوە نەدراوە.

ئەم لێدوانەی ترامپ لە کاتێکدایە کە چاوەڕوان دەکرێت خولێکی نوێی دانوستانەکان لە نێوان واشنتن و تاران دەستپێبکات، بەڵام پرسی دارایی و ئازادکردنی سەرمایەبەستراوەکانی ئێران یەکێکە لە تەوەرە هەرە هەستیار و مشتومڕاوییەکانی نێوان هەردوو لا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.