Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 10:31

ترامپ لە لووتکەی  (G7): لێرەش من سەرۆکم

Kurdistan Ahmed
100%

لە کاتی دەستپێکردنی کۆبوونەوەی بەیانیانی لووتکەی گرووپی حەوت (G7) لە فەڕەنسا، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا بە وتەیەک سەرنجی ئامادەبووانی بۆ خۆی ڕاکێشا و ڕایگەیاند: "لێرە من سەرۆکم".

ئەم قسەیەی ترامپ پێکەنینی سەرکردەکانی لێکەوتەوە و وەک دەردەکەوت، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنساش بە گاڵتەجاڕییەوە پێشوازی لەو قسەیە کرد.

لە بەشێکی تری قسەکانیدا، ترامپ تیشکی خستە سەر ڕێککەوتننامەکان و هەڕەشەی توندی لە ئێران کرد. ناوبراو ڕایگەیاند، ئەگەر ئێران "بە دروستی ڕەفتار نەکات" و ئەو "بەدڵی نەبێت"، ئەوا فەرمانی دەستپێکردنەوەی بۆردومانەکان دەدات.

هاوکات لەگەڵ ئەم لێدوانانە، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ ڕێککەوتننامە ئەتۆمییەکە دووپاتکردەوە و داوای لە ئیسرائیل کرد پابەندی ڕێککەوتنەکە بێت.

ئەم ئاڵۆزییە دیپلۆماسییانە لە کاتێکدایە کە بەیانی ئەمڕۆ، سوپای ئیسرائیل جارێکی دیکە چەند ناوچەیەکی لە باشووری لوبنان کردە ئامانج و بۆردومانی کردن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.