Erbil 31°C چوارشەممە 17 حوزەیران 01:55

نرخی نەوت زیاتر لە 5% دابەزی

100%

ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ڕێژەی زیاتر لە 5% دابەزی ئەمەش دوای بڕیاری لابردنی گەماڕۆ دەریاییەکانی سەر ئێران دێت وەک بەشێک لە ڕێککەوتنی کۆتاییهێنان بە شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ئەم ئێوارەیە نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ڕێژەی 5.0% دابەزی و گەیشتە 79 دۆلار.

هاوکات، نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکی بە ڕێژەی 5.9% دابەزی و هەر بەرمیلێکی بە 75.97 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

ئەم دابەزینە خێرایەی نرخەکان پەیوەستە بەو هەواڵانەی باس لە واژۆکردنی ڕێککەوتنێکی سیاسی دەکەن لەنێوان واشنتۆن و تاران، کە ڕێگە دەدات نەوتی ئێران بگەڕێتەوە بۆ بازاڕەکانی وزە.

جیهان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.