Erbil 31°C چوارشەممە 17 حوزەیران 09:24

بە ڤیدیۆ.. گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان كریستیانەكانی تلسقۆف و هێزەكانی حەشدی شەعبی دروستبوو

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە بەهۆی رێگریكردن لە دوورینەوەی گەنمەكانیان، گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان كریستیانەكانی تلسقۆف و هێزەكانی حەشدی شەعبی دروستبوو و بەهۆیەوە چەند كاتژمێرێك رێگەی نێوان تلسقۆف و مووسڵ داخرا.

هێزەكانی حەشدی شەعبی رێگەیان لە جوتیارانی كریستیان تلسقۆف گرت بۆ ئەوەی بەرهەمی گەنمەكانیان بدوورنەوە، بەهۆیەوە گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان هەردوولا دروستبوو.

لە ئەنجامی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزییەكە ئاگر لە دەڕاسەیەك و رێژەیەكی زۆری گەنمی جوتیاران كەوتەوە، تەنانەت هێزەكانی حەشدی شەعبی ڕێگرییان لە ئۆتۆمبێلەكانی ئاگركوژێنەوەش گرت بەهانای جوتیارەكانەوە بچن.

بەهۆی ئەم ڕووداوانە جوتیارانی ناوچەكە خۆپیشاندانیان ئەنجام دا و لە ئەنجامدا بۆ ماوەی 3 كاتژمێر رێگەی نێوان تلسقۆف و مووسڵ داخرا.

دواتر شاندێكی سەربازی لە ژووری عەمەلیاتی شاری مووسڵ و نوێنەری پارێزگای نەینەوا و بەڕێوەبەری پۆلیسی مووسڵ و قایمقامی تلكێف گەیشتنە شوێنی رووداوەكە، دوای كۆبوونەوە لەگەڵ بەشێك لە جوتیارەكان، بەڵێنیان پێدان كێشەكەیان چارەسەر بكەن، بەڵام تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە كێشەكان هەروەك خۆیان ماونەتەوە و تا ئێستا چارەسەر نەكراون.

ڤیدیۆ.. ساتی سوتانی دەڕاسەكەی جوتیارانی تلسقۆف:-

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.