وەزیری دەرەوەی توركیا به‌ناوی حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی پێشوازی لەو ڕێککەوتنە كرد كه له‌نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران هاتووه‌ته ئاراوه بۆ کۆتاییهێنان بە جه‌نگی ئەمریکا و ئێران.
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه، هاكان فیدان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا لە هەژماری فەڕمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی N Sosyal،پەیامێکی لەبارەی ڕێککەوتنی ئەمریکا و ئێران بڵاوکردەوە و پێشوازی له ڕێككه‌وتنه‌كه ده‌كات.
له په‌یامه‌كه‌یدا فیدان ڕایگه‌یاندووه: "پێشوازی لەو ڕێککەوتنە دەکەین کە بۆ کۆتاییهێنان بە جه‌نگی نێوان ئەمریکا و ئێران بەدیهاتووە. "
ده‌شڵێت: ئه‌م ڕێککەوتنه قۆناغێکی گرنگە له ڕێگای به‌رقه‌راربوونی ئاشتیی و سەقامگیریی لە ناوچەکەدا.
هاكان فیدان له په‌یامه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: هیواخوازه گفتوگۆ تەواوکارییەکانیش بە هەڵوێستێکی بنیاتنه‌رانه‌وه بەردەوام بن له ڕۆژانی داهاتوودا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی توركیا له په‌یامه‌كه‌یدا ڕاشیگه‌یاندووه: "پێویسته لێره‌وه پیرۆزبایی ئاراستەی ئەو لایەنانە بكه‌ین کە ئەم هەنگاوە گرنگەیان ناوە، بەتایبەت پاکستان و قەتەر کە ڕۆڵی نێوەندگیرییان گێڕا لەگەڵ وڵاتانی دیکە له ماوه‌ی ڕابردوودا."
فیدان ده‌شڵێت: "ڕێگریی کردن لە هەوڵەکانی تێکدانی ئەم ڕێککەوتنە و پیشاندانی هەڵوێستێکی هۆشیارانە و بەرپرسیارانە لەلایەن سەرجەم وڵاتانی پەیوەندیدار، گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ پاراستنی ئاشتیی و ئاسایشی ناوچەکە".
له دوماهی په‌یامه‌كه‌یدا فیدان ده‌ڵێت: تورکیا بە سەرکردایەتی سەرۆكکۆمار ڕەجەب تەیب ئەردۆغان هه‌ر لە سەرەتاوە پشتیوانیی و نیازباشی خۆمان بۆ سه‌رخستنی پڕۆسه‌ی ئاشتی و كۆتایی هاتن به جه‌نگی ئه‌مه‌ریكا و ئیران داوه و له داهاتووشدا هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.