Erbil 31°C چوارشەممە 17 حوزەیران 11:25

ئێران: بڕیاری کۆتایی دەربارەی ڕێککەوتنەکە لەگەڵ واشنتن هێشتا لە ژێر پێداچوونەوەدایە

کوردستان TV
100%

ئاژانسە هەواڵییەکان لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویان کردەوە، ئێران هێشتا بڕیاری کۆتایی دەربارەی ڕەشنووسی ڕێککەوتنە چوارچێوەییەکە لەگەڵ ئەمریکا نەداوە و بابەتەکە لە ژێر هەڵسەنگاندنی ورددایە.

لەو بارەیەوە سەرچاوە ئاگادارەکە گوتی، ناوەندە باڵاکانی بڕیار لە تاران سەرقاڵی پێداچوونەوەی سەرجەم بڕگە و وردەکارییەکانی ڕێککەوتنەکەن، بۆ ئەوەی دڵنیا ببنەوە لەوەی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی وڵاتەکەیان تێیدا پارێزراو دەبێت.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش دا، کە پڕۆسەی پێداچوونەوەکە بەردەوامە و تاوەکو ئێستا وەڵامی کۆتایی و فەرمی ڕادەستی لایەنی ئەمریکی نەکراوە.

جیهان ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.