بەرپرسێکی یەکێتیی ئەورووپا دووپاتی کردەوە کە تهواوی وڵاتانی ئهوروپا هیچ بژاردەیەکی تریان نییە جگە لە گفتوگۆ لەگەڵ حکوومەتی تاڵیبان سەبارەت بە گەڕانەوەی ئەو ئەفغانییانەی کە داواکاری مافی پەنابەرییان ڕەتکراوەتەوە.
کۆمیسیۆنی ئەوروپا لە چوارچێوەی هەوڵەکانیدا بۆ سنووردارکردنی کۆچی ناڕێک و زیادکردنی دیپۆرتکردنەوە، بەرپرسانی تاڵیبانی بانگهێشت کردووە بۆ گفتوگۆکردن، هەرچەندە تا ئێستا بە فەرمی دان بە حکوومەتی بزووتنەوەکەدا نەنراوه لهلایهن یهكێتی ئهوروپا.
لای خۆیهوه، ماگنوس برونەر، کۆمیساری کۆچبەری له یەکێتی ئەوروپا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگهیاند: هیچ بژاردەیەکی ترمان نییە جگە لە گفتوگۆکردن لەگەڵ بزووتنهوهی تاڵیبان بۆ باشترکردنی دۆخی دیپۆرتكردنهوهی كۆچبهرانی ئهفغانی.
تا ئێستا ڤیزەی چوونە ژوورەوە بۆ بەلجیکا بە بەرپرسانی تاڵیبان نەدراوە و هیچ وادەیەکیش بۆ کۆبوونەوەکە دیاری نەکراوە، بەڵام لە برۆکسل کە بارەگای سەرەکی کۆمیسیۆنی ئەوروپای لێیە مژارێكی گهرم لهسهر بابهتهكه دروست بووه.
دوای گەڕانەوەی بزووتنهوهی تاڵیبان بۆ لوتكهی دەسەڵات لە ساڵی 2021، حکوومەتەکانی ئەوروپا باڵیۆزخانەکانیان به فهرمی لە کابول داخست و پهیوهندییه دیپلۆماسییهكانیان لهگهڵ تاڵیبان ههڵپهسارد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.