بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل داوای لە لوبنانییەکان کرد کە بەشداری ئۆپه‌راسیۆنی ئیسرائیل بکەن لە شەڕی دژی حزبوڵڵادا، ئه‌وه‌ش وه‌كو ئاماژه‌یه‌ك ده‌بینرێ بۆ ده‌رهێنانی لوبنان له ده‌ستی ئێران و گرووپه چه‌كداره‌كانی حزبوڵڵا.
ئه‌مرۆ لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا کە ئاراستەی گەلی لوبنانی كرد بنیامین نەتانیاهۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاند، ئیسرائیل شەڕی لەگەڵ ئێوەدا نییە، ئێمە لە شەڕداین لەگەڵ حزبوڵڵا كه دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو لامانه.
نه‌ته‌نیاهۆ بۆ گه‌لی لوبنان زیاتر گوتی: حزبوڵڵا وڵاتەکەی ئێوەی بە بارمتە گرتووە و ئیسرائیل ئاشتی دەوێت لەگەڵ ئێوەدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، "دەست بەسەر داهاتووتاندا بگرن. پەیوەندی بە ئیسرائیلەوە بکەن. ئاسایش و خۆشگوزەرانی بۆ هەموو منداڵەکانتان بونیاد بنێن."
راشیگه‌یاند: کاتێک حزبوڵڵا هەڵوەشایەوە، ئەگەرەکان بێ‌سنوور دەبن و زۆر گەورە دەبن، ئه‌وه‌ش بۆ به‌رژه‌وه‌ندی داهاتووی لوبنان زۆر باش ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.