Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 05:01

دهۆک... کرێکارێک لە کاتی کارکردندا گیانی لەدەستدا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە، ئاواز خالید، پەیامنێری کوردستان تیڤی لە دهۆک ڕایگەیاند، کرێکارێکی بەڕەگەز ئێرانی لە کاتی کارکردن لە چاپخانەیەکدا تووشی ڕووداوێکی کار بووە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

بەپێی زانیارییەکان، ئەو کرێکارە ناوی (ریڤا محەمەد شجاع)ـە و تەمەنی 56 ساڵە، خەڵکی وڵاتی ئێرانە و لە یەکێک لە چاپخانەی "كاشێ " لە سنووری پارێزگای دهۆک وەک تەکنیکاری بەرزکەرەوە (ئەسانسۆر) کاری کردووە.

پەیامنێری کوردستان تیڤی ئاماژەی بەوەش دا، کە کاتژمێر 12:30ـی نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە کاتی چاککردنەوەی بەرزکەرەوەی چاپخانەکەدا، پارچەیەکی قورس کەوتووە بە سەریدا و بەهۆیەوە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

لە ئێستادا تەرمی ناوبراو ڕەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراوە بە مەبەستی تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان و ڕادەستکردنەوەی بە کەسوکاری.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.