Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 06:08

فۆرمی دامەزراندنی 250 کەس بۆ سنووری پارێزگای هەڵەبجە ڕاگەیەندرا

کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌، ئەنجوومەنی ڕاژەی گشتی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بە مەبەستی دامەزراندنی 250 کەس بە شێوەی گرێبەست لە فەرمانگەکانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە، لینکی فۆرمی داواکاری بڵاو کردەوەو كارا كرد.

ئه‌وه‌ش هاتووه‌: پڕۆسەکە 32 پسپۆڕیی جیاواز دەگرێتەوە و لە 10ی حوزەیرانەوە بۆ ماوەی دوو هەفتە بەردەوام دەبێت، هاوکات ئەنجوومەنەکە چەند ڕێنماییەکی گرنگی بۆ پڕکردنەوەی فۆرمەکە و یەکخستنی بەڵگەنامەکان دیاری کردووە.

دوابەدواى ڕەزامەندىی سەرۆکایەتى ئەنجوومەنى وەزیران بە نووسراویان ژمارە (12340) لە رێکەوتى 6/10/2025 و دیاریکردنى بوارى پسپۆریی پێویست لەلایەن پارێزگاى هەڵەبجە بە نووسراویان ژمارە (1/804) لە 30/3/2026 بۆ دامەزراندنى (250) کەس لە (32) پسپۆریی جیاواز لەسەر میلاکى گرێبەستى فەرمانگەکانى حکوومەتى هەرێم لە سنوورى پارێزگاى ناوبراو، ئەنجوومەنى راژەى گشتى لینکى فەرمى بۆ پڕکردنەوەى فۆرمى داواکارى دامەزراندن بڵاو دەکاتەوە.  

لینکى ئاماژەپێدراو لە رێکەوتى 10/6/2026 کارا دەکرێت و بۆ ماوەى (14) رۆژ تا رێکەوتى 24/6/2026 کۆتایى دەوامى فەرمى بەردەست دەبێت.

تێبینییەکان:

پڕکردنەوەى فۆرمى داواکارىی دامەزراندن لە لایەن پێشکەشکار تەنیا یەک جار و بۆ تەنیا یەک پسپۆرى دەبێت و هەر پێشکەشکارێک زیاتر لە یەک فۆرمى داواکارى رەوانە بکات، لە پێشبڕکێی دامەزراندن دوور دەخرێتەوە و داواکارییەکەى بۆ هیچ پسپۆرییەک وەرناگیرێت.

پێویستە پێشکەشکار ڕاستى و دروستى زانیارییەکانى هاتوو لە ناوەرۆکى فۆرمەکەى بۆ هەر بڕگەیەک بە وێنەیەکى بەڵگەنامەى ڕەسەن پشتڕاست بکاتەوە. بە پێچەوانە خاڵى ئەو بڕگەیەى بە بێ بوونى بەڵگە پڕ کراوەتەوە هەژمار ناکرێت.

پێویستە کۆى بەڵگەنامەکان پێکەوە لەناو تەنیا یەک فایلى (pdf) یەک بخرێت و قەبارەى فایلەکە لە (100) مێگابایت تێپەڕ نەکات.

ێویستە پێشکەشکار پێش ئەوەى کرتە لەسەر لینکى ناردنى کۆتایى فۆرمەکەى بکات، بەوردى پێداچوونەوە بە زانیارییەکان و بوونى بەڵگەکانى پێویست بکات.

فۆرمى دواکارى دواى ناردنى لە لایەن پێشکەشکار راستەوخۆ دەچێتە نێو کێبڕکێى دامەزراندن و هیچ بەڵگەنامە یان زانیارىی زیاتر لە پێشکەشکار وەرناگیرێت.

لینكی فۆڕمی دامه‌زراندن

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.