Erbil 31°C چوارشەممە 10 حوزەیران 20:58

عێراق بڕیاری دا سەرجەم شایستە داراییەكانی جوتیاران خەرج بكات

کوردستان TV
100%

حكوومەتی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە بڕیاری دا سەرجەم شایستە داراییەكانی ئەمساڵی جوتیارانی عێراق و هەرێمی كوردستان خەرج بكرێت.

لە راگەیەنراوێكی وەزارەتی دارایی عێراق كە ئەمڕۆ یەكشەممە بڵاوكراوەتەوە هاتووە: فالح ساری وەزیری دارایی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە دوای تەواوکردنی ڕێکارە داراییە پێویستەکان بۆ خەرجکردن، بڕیاری دا شایستە داراییەكانی جوتیاران لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق و هەرێمی كوردستان خەرج بكرێت.

وەزیری دارایی عێراق جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەم هەنگاوە بۆ پشتیوانیكردنی سەرجەم جوتیاران و بەرزکردنەوەی ئاسایشی خۆراکە، لەلایەكی تریشەوە پابەندبوونی حکوومەتە بە مافەکانی جوتیاران و پشتگیریکردنی کەرتی کشتوکاڵ وەک یەکێک لە گرنگترین پایەکانی ئابووری نیشتمانی لە وڵاتدا.

وەزیری دارایی هەروەها ستایشی هەوڵەکانی جوتیارانی کرد لە زیادکردنی بەرهەمی ناوخۆیی، بەڵێنیشی دا وەزارەتەكەی بەردەوام بێت لە پاڵپشتیکردنی کەرتی كشتوكاڵ و دابینکردنی پێداویستییەکان بۆ جوتیاران.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.