Erbil 31°C سێشەممە 08 ئەیلوول 17:49

پۆلیسی هەولێر ئەو كەسەی دەستگیر كرد كە هێرشی كردە سەر هاووڵاتییەكی بەتەمەن

کوردستان TV
100%

پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستگیركردنی ئەو كەسەی راگەیاند كە هێرشی كردبووە سەر هاووڵاتییەكی بەتەمەن، ئاماژەی بەوەش كرد كە لە لێكۆڵینەوەكان دەركەوتووە هێرشكارەكە نەخۆشی دەروونی هەیە.

پۆلیسی هەولێر لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاند: دوای ئەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەوە، کە تێیدا دەرکەوتووە لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری هەولێر، کەسێک ڕێگری لە هاووڵاتییەکی بەتەمەن دەکات لە کاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە و هێرشی دەکاتە سەر، ئەم دیمەنە ناڕەزایەتی و دەنگدانەوەیەکی زۆری لەناو هاووڵاتییاندا لێ کەوتەوە.

راشیگەیاند: لە ڕێگەی تیمەکانمان لە بەشی پۆلیسی فریاکەوتن توانرا تۆمەتبار (أ، ف، د) دەستگیر بکرێت.

هەروەها رایگەیاند: لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دەرکەوتووە کە تۆمەتبار و هێرشكارەكە نەخۆشی دەروونی هەیە.

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا كە ئێستا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەكە ڕێکخراوە و تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەر و بەپێ ماددەی 413 لەیاسای سزادان ڕاگیراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.