لە ناحیەی بنگردی سنووری قەزای دوکان هەورەبرووسکە لە دوو کرێکاری دا و یەکێکیان باری تەندروستی ناجێگیرە.
بەپێی زانیارییەکانی خدر ڕەزگەیی، پەیامنێری (کوردستان تیڤی)، کەمێک پێش ئێستا لە ناحیەی بنگردی سەر بە قەزای دوکان، دوو کرێکار لەکاتی کارکردندا لە خانووێکدا، بەهۆی هەورەبرووسکەوە بریندار بوون.
سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕانیە بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند، دوو کەس بەهۆی لێدانی هەورەبرووسکەوە گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕانیە و یەکێکیان باری تەندروستی ناجێگیرە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.