Erbil 31°C سێشەممە 08 ئەیلوول 17:49

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و جێگری وەزیری دەرەوەی یۆنان کۆبوونەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جێگری وەزیری دەرەوەی یۆنان کرد و هەردوولا لەسەر گرنگیی پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری یۆنان هاوڕابوون.

ئه‌مڕۆ یەکشەممە 7ـی حوزەیران مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە هاری تیۆهاریس جێگری وەزیری دەرەوەی یۆنان کرد و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری یۆنان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا، بە تایبەتی بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و گەشتوگوزار و کولتوو ر و شوێنەوار و تەندروستی دا.

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا ، بیر و ڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پيشهاتەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا و جەخت لە گرنگیی پاراستنی ئاسایش و ئارامیی ناوچەکە کرایەوە

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.