Erbil 31°C چوارشەممە 09 ئەیلوول 10:22

لە سنووری ناحیەی بجیل دوو درۆن تێکشکێندران

کوردستان TV
100%

لە سنووری ناحیەی بجیلی سەر بە قەزای ئاکرێ، دوو درۆن لە ئاسمانی ناوچەکە تێکشکێندران، بەڕێوەبەری ناحیەکەش ڕایگەیاند، ڕووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و  زیانێکی کەم بەر زەوییە کشتوکاڵییەکانی گوندێک کەوتووە.

بەپێی زانیارییەکانی غەفار تەیب، پەیامنێری (کوردستان تیڤی) لە ئاکرێ، ئەمڕۆ یەکشەممە 7ـی حوزەیران، لە کاتژمێر 6:15 خولەکی بەیانی، لە سنووری ناحیەی بجیلی سەر بە قەزای ئاکرێ دوو درۆن لە ئاسمانی دوو گوندی ناوچەکە تێکشکێندراون و خراونەتە خوارەوە، پاشماوەی یەکێک لەو درۆنانە لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی گوندی (گۆجارێ) و درۆنی دووەمیش لە گوندی (زراڤۆکێ) کەوتوونەتە خوارەوە.

سەبارەت بە ڕووداوەکە، بشار محەمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی بجیل بە کوردستان تیڤی گوت: "خستنەخوارەوەی ئەم درۆنانە هیچ زیانێکی گیانی بەدوای خۆیدا نەهێناوە، تەنیا لە گوندی گۆجارێ بەشێک لە ئاقار و زەوییەکانی گوندەکە ئاگری گرتووە، بەڵام لە ماوەیەکی کورتدا ئاگرەکە کۆنترۆڵ کراوە".
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.