لە سنووری قەزای سیدەکان، مینێک بە ئۆتۆمبێلی گەنجێکدا تەقییەوە و بەهۆیەوە بە سەختی بریندار بوو. گەنجەکە دوای ڕووداوەکە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سۆران کراوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، مەهدی داود پەیامنێری (کوردستان تیڤی) ڕایگەیاند: ڕووداوەکە لە کوێستانی "بەربزین" لە سنووری قەزای سیدەکان ڕوویداوە. گەنجەکە ناوی (حەکیم مامەند)ە و دانیشتووی گوندی شێوەگەرمکە، کاتێک بە ئۆتۆمبێلەکەی بە ناوچەکەدا تێپەڕیوە، مینێکی چێندراوی پێدا تەقیوەتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێرمان، لە ئێستادا بریندارەکە لە ژێر چاودێریی پزیشکیدایە لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سۆران، ئەوەش بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پێویست و دەربازکردنی لە دۆخی مەترسی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.