Erbil 31°C ھەینی 31 تەمووز 10:31

گرووپی شانۆی هەوار بۆ نوێنەرایەتیکردنی کوردستان بەرەو عومان بەڕێکەوت

Kurdistan Ahmed
100%

ئەمڕۆ، تیمی گرووپی شانۆی هەوار لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە گەشتەکەیان بەرەو سوڵتانییەتی عومان دەستپێکرد، بە مەبەستی بەشداریکردن لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شەوانی ئۆفیر بۆ شانۆی دیودراما کە لە شاری سەڵاڵە بەڕێوەدەچێت.

گرووپەکە بە شانۆگەریی (سەلمە) بەشداری لەم خولەی فێستیڤاڵەکەدا دەکات، کە یەکێکە لە فێستیڤاڵە پسپۆڕ و گرنگەکان لەسەر ئاستی ناوچەکە. گەشتی گروپەکە بە ترانزێت لە ڕێگەی دەوحەی پایتەختی قەتەرەوە دەبێت و پاشان بەرەو شوێنی مەبەست لە وڵاتی عومان بەڕێدەکەون.

ئەم بەشدارییە هونەرییە بە سپۆنسەری و پاڵپشتی "فیدراسیۆنی جیهانیی کورد" ئەنجام دەدرێت، کە ئامانج لێی ناساندنی توانای هونەرمەندانی کورد و گەیاندنی پەیامی کلتووریی هەرێمی کوردستانە بە ناوەندە نێودەوڵەتییەکان.

فێستیڤاڵی "شەوانی ئۆفیر" (Ophir International Nights Festival) تایبەتە بە نمایشە دوو کەسییەکان (دیودراما) و ساڵانە لە شاری سەڵاڵە بە بەشداری چەندین وڵاتی جیاواز بەڕێوەدەچێت. گرووپی شانۆی هەوار وەک یەکێک لە گروپە پێشەنگەکانی کوردستان، پێشینەیەکی زۆری لە بەشداریکردنی فێستیڤاڵە دەرەکییەکاندا هەیە و لەم نمایشە نوێیەشیدا هەوڵ دەدات جارێکی دیکە سەرکەوتن بۆ شانۆی کوردی تۆمار بکات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.