كوردستان تیڤی به پێویستی زانی ڕاپۆرتێكی شیكاریی له‌سه‌ر ته‌واوبوونی قۆناغی به‌شی یه‌كه‌می پڕۆژه‌ی پشتێنه‌ی سه‌وزایی بكات كه له‌چوارچێوه‌ی پلانێكی ئه‌ندازه‌یی تۆكمه‌دا لە ئێستادا به‌شی زۆری كاره ئه‌ندازه‌ییه‌كانی ته‌واو بووه، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كشتوكاڵی هه‌ولێریش ده‌ڵێت، له قۆناغی یه‌كه‌مدا 1915 دۆنم به داری زه‌یتوون زه‌وی داچێنراوه.
قۆناغی یه‌كه‌می پشتێنه‌ی سه‌وزایی به‌كوێ گه‌یشتووه؟
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، هێمن سه‌ید موراد، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كشتوكاڵی هه‌ولێر له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان تیڤی رایگه‌یاند، به‌شی زۆری كاره‌كانی داچاندن له قۆناغی یه‌كه‌می پشتێنه‌ی سه‌وزایی به‌پێی پلانێكی تۆكمه به‌ڕێوه‌چووه و تا ئێستا 1915 دۆنم زه‌وی داچێنراوه و بڕی ئه‌و بودجه‌ی ته‌رخان كراوه وه‌كو پێویست خه‌رجكراوه له‌م قۆناغه‌دا.
له قۆناغی یه‌كه‌مدا چه‌ند دار چێنراوه؟
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كشتوكاڵی هه‌ولێر گوتی: له‌لایه‌ن كۆمپانیای جێبه‌جێكاری پرۆژه‌ی پشتێنه‌ی سه‌وزایی داچاندنه‌كان به شێوه‌ی ئه‌ندازه‌یی ئه‌نجام دراوه و له‌م قۆناغه‌دا 500 هه‌زار داری زه‌یتوون داچێنراوه و پرۆسه‌كه‌ش به‌رده‌وامه.
ئایا پشتێنه‌ی سه‌وزایی گرفتی بۆ زه‌وی فه‌رمانبه‌ران دروست كردووه؟
بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره هێمن سه‌ید موراد گوتی: پشتێنه‌ی سه‌وزایی به پلانێكی تۆكمه داڕێژراوه و پێشتر حیسابی ئه‌وه كراوه و ئه‌و زه‌ویانه‌ی كه بۆ فه‌رمانبه‌ران ته‌رخان كراوه دوورخراوه‌ته‌وه له پشتێنه‌ی سه‌وزایی و هیچ گرفتێك بۆ زه‌وییه‌كان دروست ناكات، ده‌شڵێت به پێچه‌وانه‌وه پشتێنه‌ی سه‌وزایی ڕۆڵی زۆر باش ده‌بینێت له داهاتوودا بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی زه‌وی فه‌رمانبه‌ران، به‌تایبه‌ت ئه‌و زه‌ویانه‌ی كه كه‌وتوونه‌ته ده‌وروبه‌ری پشتێنه‌ی سه‌وزایی.
ئایا پشتێنه‌ی سه‌وزایی كاریگه‌ری ده‌بێت له گۆڕینی ماسته‌ر پلانی هه‌ولێر له داهاتوودا؟
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كشتوكاڵی هه‌ولێر بۆ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره رایگه‌یاند: كاتی خۆی كه ماسته‌رپلانی هه‌ولێر بۆ چه‌ند ساڵی داهاتوو هه‌موار كرایه‌وه، پڕۆژه‌ی پشتێنه‌ی سه‌وزایی په‌سه‌ندكرا، ئه‌وه‌ش به بریار و ڕاسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم، واته هیچ گۆڕانكارییه‌ك له پشتێنه‌ی سه‌وزاییدا ناكرێت له ماسته‌رپلانی داڕێژراوی داهاتووی شاری هه‌ولێردا.
ئایا جووتیاران قه‌ره‌بووكراونه‌ته‌وه كه زه‌وییه‌كانیان به‌به‌ر پشتێنه‌ی سه‌وزایی كه‌وتووه؟
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كشتوكاڵی هه‌ولێر گوتی: به پێویستی ده‌زانم له‌ڕێگه‌ی (کوردستان تیڤییەوە) ئاگاداری ئه‌و برا جووتیارانه بكه‌مه‌وه كه زه‌وییه‌كانیان به‌ر پشتێنه‌ی سه‌وزایی كه‌وتووه، تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له قۆناغی یه‌كه‌مدا ناویان ده‌رچووه، ده‌توانن له سبەی یه‌كشه‌ممه‌وه سه‌ردانیان بكه‌ن بۆ مه‌به‌ستی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان، ڕاشیگه‌یاند جۆری قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌كه زه‌وی به زه‌وییه به‌پێی ڕووبه‌ری دیاریكراوی زه‌وییه‌كان، له شوێنی شیاو كه ڕه‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر وه‌رگیراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.