ئهمرۆ ههینی، سهرچاوهیهكی پۆلیس به كوردستان تیڤی ڕاگهیاند، یەکێکی تر لەو کەسانەی تۆمەتبارن بە راوکردنی بێچووە ئاسکەکانی ناحییەی قۆرەتوو لە گەرمیان، لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیرکرا.
بە گوتەی بەرپرسێکی پۆلیس، دەستگیرکراوەکە جگە لە سکاڵای ئەم تۆمەتە، سکاڵای تریشی دیکەشی لەسەر بووە.
جێی باسه، رۆژی 22ی مانگی ئایاری رابردوو، 10 بێچووە ئاسک لەلایەن ژمارەیەک ڕاوچییەوە لە سنووری ناحیەی قۆرەتوو ڕاوکران و دواتر هێزەکانی بەشی خانەقینی پۆلیسی دارستان، توانییان دەستیان بەسەردا بگرن و بیانگەڕێننەوە بۆ نێو سروشت.
جگه لهوه، ههر دوای ئهوه فەرمانی دەستگیرکردن بۆ دوو کەس دەرچوو و دوای چەند رۆژێك یەکێکیان دهستگیر كرا و ئهمرۆش ئهویتر دهستگیركرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.