بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی سەبارەت بە كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی و سبەی شەممەی شارەكانی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت كە پلەكانی گەرما زیاتر بەرز دەبنەوە.
كەشناسی سەبارەت بە كەشوهەوی ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند: ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ پێنجشەممە.
سەبارەت بە كەشوهەوای سبەی شەممەش رایگەیاند: ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما هێشتا بەرز دەبێتەوە بە (1-2) پلە بەراورد بە پلەکانی ئەمڕۆ هەینی .
كەشناسی پلەكانی گەرمای پێشبینیكراوی بەشێك لە شارەكانی بەمشێوەیە خستەڕوو:-
هەولێر: 38 پلەی سیلیزی
پیرمام: 33 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 37 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 38 پلەی سیلیزی
دهۆک: 37 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 37 پلەی سیلیزی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.