Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 05:23

نێچیرڤان بارزانی لە رۆژی جیهانی ژینگە پەیامێك بڵاو دەكاتەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ هەینی لە رۆژی جیهانی ژینگەدا پەیامێك بڵاو دەكاتەوە و و تێیدا رایدەگەیەنێت "سڵاو و پێزانین ئاراستەی سەرجەم ژینگەپارێزان دەكەم كە دڵسۆزانە بۆ جوانی وڵاتەكەمان كار دەكەن".

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان هەروەها رایدەگەیەنێت: پاراستنی ژینگە ته‌نيا ئه‌ركێكى حكوومى نييه‌، به‌ڵكو ئەرکی هەموومانە لە ناوەندەکانی پەروەردە، خێزان، میدیا و دامەزراوەكان، پێکەوە کار بۆ بڵاوکردنەوەی ڕۆشنبیریی ژینگەپارێزی وڵاتەکەمان بکەین.

دەقی پەیامەكەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە رۆژی جیهانی ژینگە:-

ئه‌مڕۆ لە ڕۆژی جیهانیی ژینگەدا، سڵاو و پێزانین ئاراستەی سەرجەم ژینگەپارێزان، ڕێکخراوەکان و لايه‌نه‌ پەیوەندیدارەکانی هه‌رێمى کوردستان دەکەم کە دڵسۆزانە بۆ پاراستنی سروشت و ژینگەى جوانی وڵاتەکەمان کار دەکەن.

پاراستنی ژینگە و ڕووبەڕووبوونەوەی لێکەوتەکانی گۆڕانی ئاو و هەوا، ته‌نيا ئه‌ركێكى حكوومى نييه‌، به‌ڵكو بەرپرسیاريه‌تییەکی گەورەی نیشتمانی و مرۆیيی هاوبەشە. ئەرکی هەموومانە لە ناوەندەکانی پەروەردە، خێزان، میدیا و دامەزراوەكان، پێکەوە کار بۆ بڵاوکردنەوەی ڕۆشنبیریی ژینگەپارێزی و کەمکردنەوەی مەترسییەکانی سەر سروشتی وڵاتەکەمان بکەین.

دووپاتی دەکەینەوە کە هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە پابەندى هاوکاری و کارکردنی هاوبەشه‌ لەگەڵ حکوومەتی عێراقى فیدراڵ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتيدا، بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست لەپێناو پاراستنی سەرچاوە سروشتییەکان و مسۆگەرکردنی ژینگەیەکی تەندروست و داهاتوویەکی باشتر بۆ نەوەکانی داهاتوومان.

ڕۆژی جیهانیی ژینگە لە هەمووان پیرۆز بێت.

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان

2026/6/5

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.