ئەمشەو پێنجشەممە لە شارەدێی كوڵەجۆ، دەستدرێژی گولـلە لە هاووڵاتییەك كرا و بریندار كرا، تەقەكەرەكە دوای تاوانەكە هەڵهاتووە و تا ئێستا دەستگیر نەكراوە.
عەقید سۆران محەمەد غەریب گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە (كوردستان تیڤی) راگەیاند: ئەمشەو پێنجشەممە و کەمێک پێش ئێستا لە گوندی قوبەی سەر بە شارەدێی کوڵەجۆ، دەستڕێژیی گولـلە لە هاووڵاتییەک كرا و بریندار كرا.
گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان گوتیشی: ئەو کەسەی بریندار كراوە هاووڵاتییەكە بەناوی (عەلی ئەحمەد) و لەدایکبووی ساڵی 1997ـە.
عەقید سۆران محەمەد غەریب ئاشکراشی کرد کە دوو فیشک بەر قاچی بریندارەکە کەوتووە.
جەختیشی كردەوە كە پۆلیسی دەستی بە لێكۆڵینەوەكان كردووە و لە ئێستادا بەدوای ئەنجامدەری تاوانەکەوەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.