Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 20:34

لە هەولێر پێشوازی لە پاتریارکی کەنیسەی سریانیی ئەرتۆدۆکس لە جیهاندا كرا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە شارۆچكەی عەنكاوە لە هەولێر، پێشوازی لە قەداسەتی پاتریارک مار ئەغناتیۆس ئەفرامی دووەم پاتریارکی کەنیسەی سریانیی ئەرتۆدۆکس لە جیهاندا كرا.

قەداسەتی پاتریارک مار ئەغناتیۆس ئەفرامی دووەم پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە (٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٦) گەیشتە عەنكاوە و لەلایەن پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمەڵێک لە کەسایەتییەکانی عەنکاوە پێشوازی لێ كرا.

دواتر دیدار و كۆبوونەوەیەك لە بارەگای مەترانیەت لە شارۆچکەی عەنکاوە لەگەڵ قەداسەتی پاتریارک مار ئەغناتیۆس ئەفرامی دووەم بەڕێوەچوو، لە كۆبوونەوەكەدا ژمارەیەک لە مەترانەكان ئامادە بوون، لەوانە:

مار نيقوديموس داود مەتا شەرەف مەترانی ئەبریشەی سریانی ئەرتۆدۆكس لە مووسڵ، کەرکووک و هەرێمی کوردستان و دەوروبەری.

مار تيموثاوس مووسا شەماسی مەترانی ئەبرەشیەی دێر مار مەتا

مار مۆریس عەمسیح مەترانی جەزیرە و فورات

مار ئۆکین ئەلخۆری نیعمەت سکرتێری پاتریارکی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.