Erbil 31°C پێنجشەممە 30 تەمووز 05:30

مەسرور بارزانی: پەرلەمان موڵکی هیچ حزبێک نییە

کوردستان TV
100%

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە نوێترین لێدوان و پەیامیدا، چەند پرسێکی گرنگی نیشتمانی، سیاسی و ئابووری بۆ ڕای گشتی ڕوون کردەوە و تیشکی خستە سەر پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان.


سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی پێگەی دەزگای یاسادانان لە هەرێمی کوردستان جەختی کردەوە کە ئەم دامەزراوەیە هی هەموو گەلی کوردستانە و ڕایگەیاند: "پەرلەمان موڵکی هیچ حزبێک نییە"، ئەمەش وەکو ئاماژەیەک بۆ پاراستنی شکۆی دامەزراوە دەستوورییەکان لە ململانێ حزبییەکان.


سەبارەت بە پەیوەندییەکانی هەرێم لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی، مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوە کرد کە ئاراستەیەکی ئەرێنی هەیە و گوتی: "لایەنە عێراقییەکان دەیانەوێت لاپەڕەیەکی نوێ بکەینەوە". هەروەها لەبارەی قووتی هاووڵاتییان و دابەشکردنی مووچە، مژدەی بە مووچەخۆران دا و ڕایگەیاند: "عێراق بەڵێنی بە ئێمە داوە مووچە دوانەکەوێت".


مەسرور بارزانی باسی لەو ئاستەنگانە کرد کە ڕووبەڕووی ژێرخانی ئابووری هەرێم بوونەتەوە و گوتی: "هەوڵێکی جدی هەبوو ئابووری هەرێمی کوردستان لاواز بکەن"، بەڵام ئاماژەی بەوە دا کە حکومەت لە هەوڵەکانی بەردەوامە و ئێستا هەرێم لە ئاستێکدایە کە دەتوانێت هاوکاری بەغداش بکات، ڕایگەیاند: "ئەزموونێکی سەرکەوتوومان لە بواری کارەبا هەیە و بڕی دوو مێگاوات کارەبا دەدەینە عێراق".


لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، سەرۆکی حکومەت جەختی لە پرسی ئەمنی و سەروەریی یاسا کردەوە و ئاماژەی بەوە دا کە "دانانی چەک لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە لە قازانجی عێراقدایە"، هەروەها ڕەخنەی لەو لایەنانە گرت کە تەنها خەریکی دروشمن و گوتی: "قسەی نابەرپرسانە چارەسەری کێشەی خەڵک ناکات".

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.