مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە نوێترین لێدوانیدا سەبارەت بە پرسی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، دڵنیایی دایە مووچەخۆران و ڕایگەیاند کە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتن بۆ ئەوەی چیتر کێشە بۆ مووچە دروست نەبێت.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردەوە: "عێراق بەڵێنی بە ئێمە داوە مووچە دوانەکەوێت"، ئاماژەی بەوەش دا کە هەوڵەکان بۆ ئەوەن شایستە داراییەکان بە شێوەیەکی بەردەوام و لە کاتی خۆیدا ڕەوانە بکرێن.
ئەم لێدوانەی مەسرور بارزانی لە کاتێکدایە کە حکومەتی هەرێم لە گفتوگۆی بەردەوامدایە لەگەڵ بەغدا بۆ جێگیرکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێم و دوورخستنەوەی قووتی هاووڵاتییان لە ململانێ سیاسییەکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.