Erbil 31°C چوارشەممە 10 حوزەیران 22:06

سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاری دەستپێکردنەوەی کارەکانی کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێمی دا

Kurdistan Ahmed
100%

سەرۆک وەزیرانی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشەممە پێشوازی لە شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد بە سەرۆکایەتی کەمال محەمەد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت، کە نوێنەرانی ژمارەیەک لە کۆمپانیا نەوتییە جیهانییەکانی کارکەر لە هەرێمی کوردستانیان لەگەڵدا بوو.

لە کۆبوونەوەکەدا عه‌لی فالح زه‌یدی سەرۆک وەزیرانی عێراق گوێی لە ڕاپۆرتێکی ورد گرت دەربارەی بارودۆخی کارکردنی کۆمپانیا نەوتییەکان لەژێر سایەی ئەو گۆڕانکاری و جەنگانەی ناوچەکە بەخۆیەوە بینیویەتی، هەروەها دیدگایەکی گشتگیر بۆ دەستپێکردنەوەی خێرای کارەکانیان خرایە ڕوو.

عه‌لی فالح زه‌یدی ڕێنمایی کرد کە تەواوی پێداویستییەکان بۆ زامنکردنی کارەکانی کۆمپانیا نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستان دابین بکرێت، ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەو زیانانەی بەهۆی ڕاوەستانی هەناردەی نەوت لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە بەر عێراق کەوتووە زۆر گەورەن، ئەمەش وادەخوازێت هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی بەردەم زیادکردنی بەرهەمهێنان دوو هێندە بکرێن.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، عه‌لی فالح زه‌یدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاری دا کە لە سبەینێوە (ڕۆژی پێنجشەممە) کۆمپانیا نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستان دەست بە کارەکانیان بکەنەوە، جەختیشی لەسەر گرنگی کارکردنی هاوبەش و ڕەخساندنی ژینگەیەکی لەبار بۆ کارکردنیان کردەوە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.