Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 12:17

کەشناسیی هەرێم: سبەی گەرمترین ڕۆژی هەفتە دەبێت و پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند، سبەی گەرمترین ڕۆژی هەفتە دەبێت و پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 3ـی حوزەیران، بەڕێوبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند: ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان هەندێک جار دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور. پێشبینی دەکرێت تاوە بارانێکی کەم لە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگای دهۆک و ئیدارە سەربەخۆکانی سۆران و زاخۆ ببارێت. پلەی گەرما بە بڕی 1 بۆ 3 پلە بەراورد بە دوێنێ بەرز دەبێتەوە.

بۆ سبەی پێنجشەممە، 4ـی حوزەیران، بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت. پلەی گەرما لە ئاستێکی بەرزدا دەمێننەوە و هاوشێوەی تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ دەبێت.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:-

شار و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان چوارشەممە پێنجشەممە
هەولێر  36 37
سلێمانی 36 36
دهۆک 35 36
هەڵەبجە 37 37
زاخۆ 36 37
چەمچەماڵ 36 37
پیرمام 33 34
گەرمیان 42 43
حاجی ئۆمەران 25 26

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.