Erbil 31°C چوارشەممە 17 حوزەیران 11:36

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێر 6,353 پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی لەناوبرد

کوردستان TV
100%

لە چوارچێوەی بەردەوامیی هەوڵ و چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێر بۆ پاککردنەوەی خاکی هەرێمی کوردستان لە مەترسییەکانی پاشماوەی جەنگی و پاراستنی سەلامەتی هاووڵاتییان، ئەمڕۆ سێشەممە، ڕێکەوتی 2/6/2026، تیمی لەناوبردنی کەرەستە تەقەمەنییەکان (EOD) چالاکییەکی سەرکەوتووی بۆ لەناوبردنی بەکۆمەڵی پاشماوە تەقەمەنییەکان ئەنجامدا.

ئەم چالاکییە لە چاڵی تایبەت بە تەقاندنەوە لە چیای (بەردەبووک) لە سنووری ناحیەی (گەڵالە) بەڕێوەچوو. ئەو کەرەستە تەقەمەنییانەی لەناوبران، پێشتر لەلایەن تیمە تایبەتەکانەوە لە ناوچە جیاجیاکان کۆکرابوونەوە و بۆ شوێنی مەبەست گوازرابوونەوە.

دوای تەواوکردنی هەموو ڕێوشوێنەکانی پشکنین، کۆنترۆڵکردنی ناوچەکە و گرتنەبەری ڕێساکانی سەلامەتی، تیمی (EOD) توانی بە شێوەیەکی پرۆفیشناڵ کۆی 6,353 دانە پاشماوەی تەقەمەنیی جەنگ لەناوببات.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین جەخت لەسەر بەردەوامیی ئەرکە نەتەوەیی و مرۆییەکانی دەکاتەوە بۆ پاککردنەوەی کوردستان لە مەترسییەکانی مین و پاشماوەی جەنگ، بە ئامانجی پاراستنی گیانی هاووڵاتییان و دابینکردنی ژینگەیەکی سەلامەت بۆ کۆمەڵگە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.