Erbil 31°C پێنجشەممە 30 تەمووز 06:10

مەسرور بارزانی: خەمباربووم بە ڕووداوی گیانلەدەستدانی دوو سەربازی ئەمریكی و بەریتانی لە هەولێر

کوردستان TV
100%

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كورستان پەیامێكی هاوخەمی بەهۆی رووداوی گیانلەدەستدانی دوو سەربازی ئەمریكی و بەریتانی بڵاوكردەوە كە لە كاتی مەشق و راهێناندا لە هەولێر گیانیان لەدەست دا.

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئێكس) رایگەیاند "خەمبارم بە گیانلەدەستدانی دوو سەربازی ئەمریکا و بەریتانیا لە کاتی ڕاهێنان لە هەولێر".

سەرۆكی حكوومەت راشیگەیاند "سەرەخۆشی و هاوخەمیی قووڵی خۆم ئاراستەی خێزان و هاوکارەکانیان لە هەردوو وڵاتەکە دەکەم".

مەسرور بارزانی هەروەها رایگەیاند "ئێمە شانازی بە هاوبەشی و هاوپەیمانێتیی ئەمریکا و بەریتانیا دەکەین و پێکەوە کار دەکەین بۆ پاڵپشتیکردنی سەقامگیری و ئاسایشی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە بە گشتی".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.