وەزارەتی ناوخۆی بەحرێن قەدەغەی سەردانیكردنی هاووڵاتییانی بۆ هەردوو وڵاتی عێراق و ئێران راگەیاند بەهۆی مەترسییە ئەمنییەكان لە هەردوو وڵاتەكە و ناوچەكە.
وەزارەتی ناوخۆی بەحرێن ئەمڕۆ سێشەممە بەیاننامەیەكی بڵاو كردەوە و رایگەیاند: بڕیاردرا سەردانی هاووڵاتییانمان بۆ هەردوو وڵاتی عێراق و ئێران تا كاتێكی نادیار قەدەغە بكرێت.
راشیگەیاند: ئەم بڕیارە بەهۆی ناسەقامگیری ناوچەكە و مەترسییە ئەمنییەكان لە هەردوو وڵاتەكە دەركراوە.
وەزارەتی ناوخۆی بەحرێن جەختیشی كردۆتەوە كە بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییانیان ئەم بڕیارەیان دەركردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.