سوپای ئیسرائیل له بهیاننامهیهكدا رایگهیاندووه، هۆشداریی دهدهنه دانیشتووانی گەڕەکهكانی باشووری بەیرووت له لوبنان كه ماڵهكانیان چۆڵ بكهن ، دوای ئەوەی هێرشەکانیان بۆ سەر ئەم ناوچەیە چڕتر كردووهتهوه.
ئەڤیچای ئەدرایی، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل، لەسەر پلاتفۆرمی "ئێکس" بە زمانی عەرەبی هۆشداریی دایە دانیشتوانی گەڕەکەکانی باشووری بهیروت بە زمانی عەرەبی و داوای لێکردن چۆڵی بکەن بۆ ئەوەی سەلامەتی خۆیان بپارێزن.
هۆشداریشیدا لەوەی ئەگەر گرووپی تیرۆریستی حزبوڵڵا بەردەوام بێت لە ئاڕاستهكردنی مووشەک بۆ شار و شارۆچکەکانی ئیسرائیل، ئهوا سوپای ئیسرائیل دهست ناپارێزێت له بۆردومان كردنی تهواوی ئامانجەکانی له گەڕەکهكانی باشوور له بهیروتی لوبنان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.