Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 18:16

ترەمپ: ئێران خوازیاری ڕێککەوتنە و ڕەخنەگرانی ناوخۆ ئاستەنگ بۆ دانوستانەکان دروست دەکەن

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
کوردستان TV
100%

سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئێران ئارەزوویەکی ڕاستەقینەی هەیە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن، جەختیشی کردەوە کە هەر ڕێککەوتنێک بێتە ئاراوە لە بەرژەوەندی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیدا دەبێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 1ـی حوزایران، دۆناڵ ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکدا لە تۆری کۆمەڵایەتیی تروس، ڕەخنەی توندی لە دیموکراتەکان و هەندێک لە ئەندامانی پارتی کۆماری گرت و بە کەمی نیشتمانپەروەری وەسفی کردن. ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە لێدوانە دژبەیەکەکانی سیاسییەکانی ناوخۆ کارەکەی ئەوی قورس کردووە بۆ ئەوەی بتوانێت بە شێوەیەکی گونجاو دانوستان بکات.

سەرۆکی ئەمریکا گوتی: سیاسییەکان بەردەوام دەنگەدەنگی نەرێنی دەکەن هەندێک دەڵێن خێرا بکە، هەندێکی تر دەڵێن هێواش بەرەوە، یان باس لە هەڵگیرساندنی جەنگ و دوورکەوتنەوە لێی دەکەن، ئەمەش لە ئاستێکدایە کە پێشتر هەرگیز نەبینراوە.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا، ترەمپ داوای لە ڕەخنەگرانی کرد کە ئارام بگرن و گوتی: تەنیا دانیشن و پشوو بدەن، لە کۆتاییدا هەموو شتێک بە باشی چارەسەر دەبێت، وەک هەمیشە کە بەو شێوەیە بووە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.