ئه‌مڕۆ دووشەممە، جۆزێف عەون، سەرۆکی لوبنان راشكاوانه رایگه‌یاند، تا ئیسرائیل ڕێز له سه‌روه‌ری خاكی لوبنان نه‌گرێت و نه‌كشێته‌وه دانوستان مانایه‌كی نییه، ده‌شڵێت نابێت ئیسرائیل حزبوڵلا بكاته پاساو بۆ داگیركارییه‌كانی .
عه‌ون راشیگه‌یاند: مانه‌وه‌ی ئیسرائیل له باشووری خاكی لوبنان پێشێلكاری زه‌قی بنه‌مای دراوسێیه‌تیه و زیانی زۆری به دۆخی ژیانی هاووڵاتییانی لوبنان گه‌یاندووه .
ده‌شڵێت: بۆ سه‌ركه‌وتنی دانوستانه‌كان ده‌بێت ئیسرائیل هه‌نگاوی كرده‌یی بنێت بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له ناوچه‌كانی باشووری وڵات‌دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.