بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، ڕاپۆرتێکی تایبەتی سەبارەت بە بارودۆخی کەشوهەوا لە ڕۆژانی جەژنی قورباندا بڵاوکردەوە، کە تێیدا ئاماژە بە بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و هەبوونی تۆزێکی سووک دەکات.
پێشبینییەکانی کەشوهەوا بۆ ڕۆژانی جەژن:
بۆ ڕۆژی چوارشەممە 27ـی ئایار (یەکەم ڕۆژی جەژن): ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەوردا دەبێت. پلەی گەرما بە ڕێژەی 2 بۆ 3 پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ڕۆژی دووشەممە بەرز دەبنەوە. ئاراستەی با بەرەو باکووری ڕۆژئاوا دەبێت و مەودای بینین لە نێوان 8 بۆ 10 کم دەبێت.
هەروەها بۆ پێنجشەممە 28ـی ئایار (دووەم ڕۆژی جەژن): ئاسمان بە گشتی کەمێک هەوری بەرز دەبێت. پێشبینی بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک دەکرێت، بەتایبەتی لە ناوچەکانی باشووری هەرێم. پلەی گەرما بەردەوام دەبێت لە بەرزبوونەوە و 2 بۆ 3 پلەی دیکە دەچێتە سەر پلەی ڕۆژی پێشوو.
بە پێی پێشبینەیکان بۆ ڕۆژی هەینی 29ـی ئایار (سێیەم ڕۆژی جەژن): ئاسمان لە نێوان ساماڵ و نیمچە هەوردا دەبێت لەگەڵ هەبوونی تۆزێکی سووک. خێرایی با چالاک دەبێت و هەندێک کات دەگاتە سەرووی 30 کم/ک، بەڵام بۆ کاتەکانی ئێوارە ئاسایی دەبێتەوە. پلەی گەرما بە ڕێژەی 2 بۆ 3 پلە بەراورد بە ڕۆژی پێنجشەممە نزم دەبێتەوە.
هەروەها لە ڕۆژی شەممە 30ـی ئایار (چوارەم ڕۆژی جەژن): ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت. خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت و پلەی گەرما بە ڕێژەی 1 بۆ 2 پلە بەراورد بە ڕۆژی هەینی بەرز دەبێتەوە. مەودای بینین ئاسایی دەبێتەوە و دەگاتە 8 بۆ 10 کم.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم پێشبینییانە ئەگەری هەیە گۆڕانکاریی تێدا رووبدات لە ئەگەری هەر پەرەسەندنێکی نوێدا هاووڵاتیان ئاگادار دەکەینەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.