لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە باکووری پاکستان، لانی کەم 17 کەس گیانیان لەدەست دا و 10 کەسی دیکەش بریندار بوون.
ڕۆژی دووشەممە 25ـی ئایار، دەسەڵاتدارانی پاکستان ڕایانگەیاند، پاسێکی نەفەرهەڵگر لە کاتی ڕۆیشتنیدا لە ناوچەی (سوات)ـەوە بەرەو (پێشاوەر) پەکیکەوت و لە قەراغ ڕێگاکە وەستا، بەوەش سەرنشینەکانی دابەزین و لە نزیک پاسەکە وەستان.
لە ڕاگەیەندراوکەدا هاتووە، دواتر شۆفێری بارهەڵگرێکی بچووک کە بەو ڕێگایەدا تیپەڕیوە کۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی لەدەست داوە و سەرنشینەکانی شێلاوە و خۆیشی بە پاسەکەدا کێشاوە.
بیلال ئەحمەد فایزی، بەرپرس لە تیمی فریاگوزاری ڕایگەیاند، بەهۆی ڕووداوەکەوە لانی کەم 17 کەس گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە 10 کەسیش بریندار بوون. ئاماژەی بەوەش دا، سێ لە بریندارەکان باری تەندروستییان سەختە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.