مەسرور بارزانی و مستەفا کازمی کۆبوونەوە و لە دیدارەکەدا دۆخی گشتیی عێراق و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ تاوتوێ کرا.
ئەمڕۆ دووشەممە 25ـی ئایار، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق مستەفا کازمی کرد.
لە دیدارەکەدا، دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ تاوتوێ کرا.
هەروەها باس لە سەردانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و گفتوگۆی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکوومەتی فیدراڵ و لایەنە سیاسییەکانی عێراق کرا بە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشەکان بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لە چوارچێوەی دەستوور.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.