Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 15:10

وەزارەتی دارایی و ئابووری: 50 ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتیی مانگی ئایار بۆ بەغدا نێردرا

کوردستان TV
100%

وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند، بڕی 50 ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتیی مانگی ئایاری هەرێمی کوردستان خراوەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ.

بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە 25ـی ئایاری 2026، لەسەر بڕیاری وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، بڕی (50,000,000,000) پەنجا ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی ئایار بۆ بەغدا نێردراوە.

وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەم بڕە پارەیە بەشێوەی کاش لە ڕێگەی لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراقەوە خراوەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.