Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 02:48

ئێران: رێککەوتن نەکراوە و بڕوامان بە ئەمریکا نییە

کوردستان TV
100%

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ئاژانسی هەواڵی "تەسنیم"ی ڕاگەیاندووە، دیدگای ئێران بۆ ئەمریکا پڕە لە بێمتمانەیی، ئاماژەی بەوەش کردووە کە تاران هیچ جۆرە گەشبینییەکی بەرامبەر بە واشنتن نییە و ئاڵوگۆڕی پەیامەکان لە ڕێگەی نێوەندگیری پاکستانییەوە، بەردەوام بە گومانەوە ئەنجام دەدرێن.

ئەو سەرچاوەیە ڕایگەیاندووە: "تاوەکو ئەم ساتە لێکتێگەیشتنی کۆتایی بەدەست نەهاتووە و کێشە و ئاستەنگ لە هەندێک خاڵدا بەردەوامە، بەڵام تەنانەت ئەگەر لێکتێگەیشتنێکی سەرەتاییش بێتە کایەوە، ئەمە بە واتای گۆڕینی دیدگای تاران بۆ واشنتن و متمانەکردن بە جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی ئەو وڵاتە نییە."

سەرچاوە ئاگادارەکە جەختی لەوەش کردووەتەوە کە ئەمریکییەکان خاوەنی مێژوویەکی "خراپن" لە دانوستانەکاندا، ئەمەش وای کردووە بێمتمانەیی لای ئێران جێگیر بێت. هەروەها گوتیشی: "تەنانەت ئەگەر ڕێککەوتنیش بکرێت، ئێران لە قۆناغی دوای ڕاگەیاندنەکەدا چاودێریی وردی کردەوەکانی ئەمریکا دەکات؛ ئەگەر واشنتن لە هەر قۆناغێکدا بەڵێنەکانی بشکێنێت، تاران ئامراز و کارتەکانی فشاری خۆی بۆ ڕووبەڕووبوونەوە دەپارێزێت."

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.