لە دوا کۆبوونەوەکانیدا لە بەغدا، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ عەممار ئەلحەکیم ڕێبەری ڕهوتی نیشتمانیی حیکمە کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ تاوتوێ کران.
هەردوولا جەختیان لە پێویستیی پشتیوانیکردنی کابینەی نوێی حکوومەتی فیدراڵ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگاری و ئاستەنگە جۆراوجۆرەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دەستوور و ڕێزگرتن لە مافەکانی گەلی کوردستان و گشت پێکهاتەکان كردەوە .

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.