Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 14:12

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی پێشووتر عادل عەبدولمەهدی کۆبووەوە

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق عادل عەبدولمەهدی کۆبووەوە.

لە دیدارەکەدا، عادل عەبدولمەهدی ئاماژەی بە پێگەی گرنگی هەرێمی کوردستان کرد و ستایشی ڕۆڵ و ڕێبەرایەتیی مێژوویی سەرۆک مەسعود بارزانی وەک ڕێبەرێکی نیشتمانی لە کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرد.

هەروەها باسی لە گرنگیی سەردانی سەرۆکی حکوومەت بۆ بەغدا کرد کە ڕۆڵی ئەرێنی و باشی لە چارەسەرکردنی کێشەکان و لەیەکنزیککردنەوەی لایەنە سیاسییەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و لەیەکتێگەیشتن دەبێت.

سەرۆکی حکوومەت سوپاسی پشتیوانی و هەڵوێستی دۆستانەی عادل عەبدولمەهدی کرد بەرامبەر مافە ڕەوا و دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.