Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 14:12

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق کۆبووەوە

کوردستان TV
100%

لە بەردەوامیی کۆبوونەوەکانیدا لە ڕۆژی دووەمی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، ئەمڕۆ یەکشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ قەیس خەعەلی ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق کۆبووەوە.

لە دیدارەکەدا دۆخی گشتیی و ڕێڕەوی پرۆسەی سیاسی لە عێراق و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە تاوتوێ کرا.

هەروەها بیروڕا لەبارەی گرنگیی پشتیوانیکردنی حکوومەتی فیدراڵ بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان و باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و پێشخستنی دەرفەتەکانی پەرەپێدانی ئابووری عێراق ئاڵوگۆڕ کرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.