Erbil 31°C یەکشەممە 09 ئاب 15:00

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار: پڕۆژەیەکی فراوانی سەوزکردن لەسەر ڕووبەری 42,000 مەتر دووجا ڕاگەیەندرا

کوردستان TV
100%

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، بە ئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، پڕۆژەیەکی گەورەی سەوزکردن و چاندنی دار لەسەر ڕێگەی هەولێر-مەخموور ڕاگەیەندرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە 24ـی ئایار، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند: لە گەڕەکی کرێکاران لەسەر ڕووبەری 42,000 مەتر دووجا پڕۆژەیەکی گەورەی سەوزکردن و چاندنی دار لەسەر ڕێگەی هەولێر-مەخموور جێبەجێ دەکرێت. لە ڕێوڕەسمی دەستپێکردنی کارەکاندا، زانا مەلا خالید، بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان، کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر و د. یارا بەرزنجی، بەڕێوەبەری کوردستان فاوەندەیشن ئامادە بوون.

ئەم پڕۆژە ژینگەییە لەلایەن کوردستان فاوەندەیشن بە هاوئاهەنگی لەگەڵ سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر جێبەجێ دەکرێت. پڕۆژەکە چاندنی ژمارەیەکی زۆری دار لە جۆرەکانی (سیسەم، سنەوبەر، زەیتوون و سەروی ئەریزۆنا) لەخۆ دەگرێت.

بەمەبەستی خزمەتکردن و ئاودانی ڕووبەرە سەوزاییەکە، تانکییەکی ئاو بە قەبارەی 100,000 لیتر دروست دەکرێت و تەواوی سیستەمی ئاودانی ئۆتۆماتیکی بۆ پڕۆژەکە دادەنرێت. ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی پلانەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندایە بۆ زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی و جوانکردنی سیمای شار و پاراستنی ژینگە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.