Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 11:00

کەشناسیی هەرێم: باران و هەورەبرووسکە هەندێک ناوچە دەگرێتەوە و سبەی پلەی گەرما نزم دەبێتەوە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند، باران و هەورەبرووسکە هەندێک ناوچە دەگرێتەوە و سبەی پلەی گەرما نزم دەبێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 24ـی ئایار، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند: ئاسمانی هەرێم لە زۆربەی کاتەکاندا نیمچە هەور دەبێت. پێشبینی بارانبارین و هەورەبرووسکە لە بەشێک لە ناوچە جیاجیاکانی سنووری پارێزگای دهۆک، ئیدارەکانی زاخۆ، سۆران و ڕاپەڕین دەکرێت.

هاوکات خێرایی با لە دوای نیوەڕۆوە زیاد دەکات بۆ سەرووی 35 کم/ک، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لە ناوچە دەشتاییەکانی باشووری هەولێر، بەشێک لە ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای کەرکووک.

بۆ سبەی دووشەممە 25ـی ئایار، بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان بە نیمچە هەوری دەمێنێتەوە. بەهۆی کاریگەریی بارستە هەوایەکی فێنک، پلەی گەرما بە ڕێژەی 2 بۆ 4 پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزم دەبێتەوە. ئاراستەی با بەرەو باکووری ڕۆژئاوا دەبێت و خێراییەکەی لەسەرخۆ دەبێت.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:-

شار و ناوچە جیاجیاکانی کوردستان یەکشەممە دووشەممە
هەولێر 33 28
سلێمانی 30 26
دهۆک  26 26
هەڵەبجە 33 27
زاخۆ 31 26
چەمچەماڵ 33 29
سۆران 30 25
پیرمام 29 24
گەرمیان 36 33
حاجی ئۆمەران 21 18

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.