Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 08:59

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ خەمیس ئەلخەنجەر کۆبووەوە

کوردستان TV
100%

مەسرور بارزانی و خەمیس ئەلخەنجەر کۆبوونەوە، هەردوولا بیروڕایان لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرد.

لە ڕۆژی دووەمی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، ئەمڕۆ یەکشەممە 24ـی ئایار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ کەسایەتیی سیاسیی عێراقی خەمیس ئەلخەنجەر کۆبووەوە.

لە دیدارەکەدا، بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.

هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر ئەوەی ئێستا دەرفەتێکی نوێ لەبەردەم حکوومەتی فیدراڵ هاتووەتە ئارا بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی دادپەروەرانە، خزمەتی گشت هاووڵاتی و پێکهاتەکانی عێراق بکات.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.