Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 20:05

 تەقە لە نزیک کۆشکی سپی دەبیسترێت و ڕێوشوێنی توندی ئەمنی دەگیرێتەبەر

کوردستان TV
100%

لە نزیک کۆشکی سپی لە واشنتنی پایتەختی ئەمریکا دەنگی تەقەیەکی زۆر بیسترا و بەهۆیەوە باری نائاسایی ڕاگەیەندرا و هێزە ئەمنییەکان خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

 بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ڕووبەڕووبوونەوەی چەکداری لەنێوان هێزەکانی پۆلیس و دوو چەکدار لە نزیک کۆشکی سپی ڕوویداوە. لە ئەنجامی گۆڕینەوەی تەقەکان، یەکێک لە چەکدارەکان بە برینداری دەستگیرکراوە و بۆ چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە، هاوکات باس لە برینداربوونی کەسێکی دیکەش دەکرێت کە گومان دەکرێت یەکێک بێت لە تەقەکەرەکان.

کۆشکی سپی دڵنیایی داوە کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەتەواوی سەلامەتە و لە ئێستادا لە شوێنێکی پارێزراودایە.

بەهۆی هەبوونی مەترسییەوە، کۆشکی سپی بەڕووی هاتوچۆدا داخرا و هێزە ئەمنییەکان لەسەر باڵەخانەی کۆشکی سپی و تەواوی ناوچەکانی دەوروبەری جێگیرکران. تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانە گیانییەکانی دیکەی ڕووداوەکە و هۆکاری پشت تەقەکردنەکە بڵاونەکراوەتەوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.

 

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.