Erbil 31°C چوارشەممە 17 حوزەیران 01:41

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی چه‌ندین ڕێنمایی بۆ خۆپارێزی له‌ تای خوێنبه‌ربوون بڵاوده‌كاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین ڕێنمایی بۆ مه‌به‌ستی خۆپارێزی هاووڵاتییان له‌ تای خوینبه‌ربوون بڵاوده‌كاته‌وه‌ و داوا ده‌كات هیچ ئاژه‌ڵێك بۆ مه‌به‌ستی قوربانی كردن له‌ ماڵان سه‌ر نه‌بڕێت..

له‌ ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمدا هاتووه‌: بۆ دووربوون لە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون، پێوستە لە کاتی سەربڕینی ئاژەڵ ئەم ڕێنماییانە جێبەجێ بکرێن:

1- سەربڕینی ئاژەڵ پێویستە لەناو ئەو سەربڕنخانانەدا بێت کە مۆڵەتیان هەیە و ڕێگەپێدراون و پزیشکی ڤێترنەری سەرپەرشتی دەکات.

2- لەکاتی سەربڕینی ئاژەڵ و کەوڵکردن یان پارچەپارچەکردنی گۆشتەکەیان، جلوبەرگی خۆپارێزی وەک: دەستکێش، جزمە، بەرگی تایبەت، ماسکی دەموچاو بەکار بهێنرێت.

3- نابێت خێزان یان خەڵک لە چواردەوری قەساب کۆببنەوە و دەستکاری بکەن.

4- بەبێ دەستکێش دەست لە کەلاش مەدەن و دوای پۆشینی دەستکێش و کەلوپەلی خۆپارێزی گۆشتەکە پارچەپارچە بکەن و پاشان دەست بەباشی بشوورێت.

5- لابردنی پاشماوەی ئاژەڵە سەربڕاوەکان و دانانی کیسی داخراو و فڕێدانی بۆ شوێنی تایبەت.

6- بەکارهێنانی چەقۆ و تەختەی پارچەپارچەکردنی تایبەت بە گۆشت و پاکژکردنەوەی تەختە و چەقۆکان دوای بەکارهێنان.

7- پاککردنەوەی ئەو شوێنەی ئاژەڵەکەی لێ سەر دەبڕدرێت، بەتایبەت ئەو شوێنانەی خوێنی لێیە بە ماددەی کلۆرین پاک بکرێنەوە.

8 - باشتر وايە گۆشت دواى سەربڕينى ئاژەڵ بۆ ماوەى 24 كاتژمێر لە پلەى (4 -8) پلەى سەدى هەڵبگيرێت، پاشان بەكار بهێنرێت. بەڵام گۆشتی کوڵاو هیچ کێشەی نییە و نابێتە هۆی توشبوون بە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون.

9- ئەگەر ئاژەڵ گەنە يان مێرووى ترى هەبوو یان گوومانی نەخۆشی هەبوو باشتر وايە سەر نەبڕدرێت.

 

وەزارەتی تەندروستی

حکومەتی هەرێمی کوردستان

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.