Erbil 31°C سێشەممە 16 حوزەیران 22:33

مەسرور بارزانی و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە میانی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور.

ئەمڕۆ شەممە 23ـی ئایار، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە بەغدا له‌گه‌ڵ هەیبەت ئەلحەلبووسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە ڕۆڵی ئەنجومەنی نوێنەران وەک دامەزراوەیەکی گرنگیی یاسادانان بۆ خزمەتکردنی گشت پێکهاتەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان کرا.

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور. لەم ڕووەوە جەخت لە گرنگی ئامادەکردن و پەسەندکردنی ژمارەیەک پڕۆژە یاسای نیشتمانیی کرایەوە کە مافەکانی گشت پێکهاتەکان بپارێزێت لە سەر بنەمای ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵی و قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.