ئه‌مڕۆ شه‌ممه، وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو 348 فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئۆكراینایان لە ناوچەكانی باشووری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە خستووەتە خوارەوە.
ئه‌مه‌ش له كاتێك دایه كه هه‌وڵه‌كان چڕكراونه‌ته‌وه بۆ كۆتایی هێنان به جه‌نگی چوار ساڵه‌ی رووسیا و ئۆكراینا، كه‌چی ئۆكراینا، رووسیا به ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر هاووڵاتییانی سڤیل تاوانبار ده‌كات كه دامه‌زراوه‌كانی وزه و كاره‌بای كردووه‌ته ئامانج.
لای خۆیه‌وه، وەزارەتی بەرگری رووسیا لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند : فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی ئۆكراینا كۆماری كراسنۆدار كرای، كۆماری كریمیا و تاتارستان و ناوچەكانی بەلگۆرۆد، برایانسك، ڤۆڵگۆگراد، ڤۆرۆنیژ، كالوگا، كورسك، لیپێتسك، ئۆریۆل، ڕۆستۆڤ، ڕیازان، تولا، مۆسكۆ و دەوروبەری و دەریاكانی ئازۆڤ و ڕەشیان كردە ئامانج.
لە بەیاننامەكەدا ئه‌وه‌ش هاتووه: هێزەكانی ئۆكراینا ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه به چڕی بەردەوامن لە بە ئامانجگرتنی باشووری ڕۆژئاوای ڕووسیا له ڕێگه‌ی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و مووشەك .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.